![]() |
![]() |
|
| سلامیه به به رزی شاهوی وبه گه رمی ئاته شگاو به فینکی وشنه وچه م وژاوروی پیشکه ش به توی وانه ر |
|
نه‌ورۆز، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه! له سه‌ره‌تای به‌هاری هه‌موو ساڵێكدا و كۆتایی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و هاتنی وه‌رزی خۆشی و شادی و سه‌رخۆش بوونی ده‌شت و كه‌ژ و كێ‌و، گه‌لانی ئاریایی ئاهه‌نگێك ده‌گێڕن كه پێی ده‌ڵێن « نه‌ورۆز»، كه به مانای « ڕۆژی نوێ»یه. « نه‌ورۆز» بریتییه له ژیان و گوزه‌رانی نوێ، كه هه‌موو گه‌لانی ئاریایی شانازی پێوه ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن. كورده‌كان له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا به گه‌شت و سه‌یران له داوێنی سروشتدا و په‌نا بردن بۆ كه‌ژ و كێوانی كوردستاندا ئه‌و یاده به‌رزه ڕاده‌گرن. به‌ڵام با بزانین نه‌ورۆز له كوێ ڕا هاتووه و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بیر‌و بۆچوونی جیاواز له مه‌ڕ هاتنی نه‌ورۆز هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك بۆ یادێك و بۆ ڕوداوێكی گرینگی مێژوویی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌رنج ڕاكێش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌و جێژنه به «ئاگر په‌رستی» لێك ده‌ده‌نه‌وه و له‌و پێناوه‌دا و له ئاستێكی به‌ربڵاو و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزدا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ حه‌ولی بۆ ده‌درێت.
به‌ڵام ئایا نه‌ورۆز جێژنی ئاگر په‌رستییه؟ نه‌ورۆز بۆ سه‌رده‌می پێش ده‌وڵه‌تی پێشدادی له سه‌رده‌می «نوح» ده‌گرێته‌وه كه هیچ مێژوو نووسێك تا ئێستا بۆی نه‌چووه. «كاوه و زوحاك» یه‌كێك له به‌هێزترین و گرینگ‌ترین ئه‌فسانه كوردیهكانن که زه‌رده‌شت پێی وایه له سه‌رده‌می شه‌ش یان حه‌وته‌می پێش زایین دا ڕوویداوه. به‌ڵام «كامیل به‌سیر» ده‌ڵێ: له 2پێنچ سه‌ده پێش زایین زیاتره .... ، ماموستای مێژوونووسی كورد « حه‌سه‌ن مه‌حموود حه‌مه‌كه‌ریم » ده‌ڵێ: كه نه‌ورۆز له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم كۆنتره. هه‌ر میلله‌تێك یان هه‌ر نووسه‌رێك نه‌ورۆز ده‌باته‌وه بۆ ڕووداوێك یان بۆ ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی، سروشتی، مێژوویی و ئایینی وه‌كوو: - جێژنی نه‌مانی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و هاتنی وه‌رزی به‌هار و خێر و خۆشی ژیان. - یادی سه‌ركه‌وتنی هێزی خێر و ڕوناكی به‌سه‌ر زۆرداری و تاریكی‌دا. - جێژنی سیاسی و سه‌ركه‌وتنی كاوه‌ی كورد به‌سه‌ر ئه‌ژده‌هاك دا. «ئه‌حمه‌دی خانی» له مهم و زین دا به جێژنی سروشتی داناوه. نه‌ورۆز له كاوه و زوحاك كۆنتره، ته‌نیا ئه‌وه‌نده كه شۆڕشی كاوه له نه‌ورۆزدا ساز بووه و هه‌ر دوو یاده‌كه‌یان پێكه‌وه گرێ داوه، ئه‌و دو جێژنه‌یان كردوه به یه‌ك نه‌ورۆز و هی هه‌موو گه‌لانی ئاریایییه و كوردیش تێیدا به‌شداره به‌ڵام كاوه ته‌نیا تایبه‌ته به‌كورد. له به جێژن كردنی نه‌ورۆزدا دو لایه‌نی تر به‌دی ده‌كرێن: لایه‌نی سیاسی: كه جه‌مشید یه‌كه‌م كه‌س بووه ده‌زگای پادشایه‌تی دامه‌زراندوه و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێك خستووه، واته نه‌ورۆز جێژنی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م سیستمی ده‌وڵه‌ته له نێو به‌شێك له وڵاتی ئه‌و گه‌لانه‌دا، ئه‌و رۆژی كه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراند، خه‌ڵكی له سه‌رگه‌ردانی و بێ یاسایی رزگار كرد، به‌مجۆره ئه‌و رۆژه‌یان كرد به جێژن. لایه‌نی ئابوری: كه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه به ژیانی ئابووری و خه‌ڵكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كه به‌شێكی زۆریان گه‌ڕۆك بوون و به‌رامبه‌ر به سرووشت لاواز بوون، به‌فر و باران و به‌سته‌ڵۆك و سه‌رما و سۆڵه و قاتی و قڕی زستان گوشاری بۆ هێنابوون و باڵی ڕه‌شی هه‌ژاری به سه‌ریاندا زاڵ ببوو. ماموستا هێمنی موكریانیش ئه‌و جێژنه به‌لایه‌نی ئابوری له قه‌ڵه‌م ده‌دات. پێوه‌ندی نێوان نه‌ورۆز و حه‌زره‌تی ئیبراهیم نه‌ورۆز له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم كۆنتره، حه‌زره‌تی ئیبراهیمیش چیڕۆكێكی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا هه‌یه، ئه‌و كاته‌ی كه بۆ شكاندنی بته‌كان، رۆژی نه‌ورۆزی هه‌ڵبژارد، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا شار به ته‌واوی چۆل ده‌بێت، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ پێشوازی له به‌هار و هه‌تا ئێوارێ نایه‌نه‌وه. له‌و ده‌رفه‌ته‌دا حه‌زره‌تی ئیبراهیم خۆی نه‌خۆش خست و له ماڵ مایه‌وه. له كش و ماتی نیوه‌ڕۆدا كه شار چۆل و هۆل ببوو، ته‌وره‌كه هه‌ڵده‌گرێ و ده‌چێته بتخانهكه و بێجگه له بتی گه‌وره، هه‌موویان ده‌شكێنێ. كاتێك كه ئێوارێ خه‌ڵك ده‌گه ڕێنه‌وه به دیتنی ئه‌و دیمه‌نه، له ئیبراهیم به‌د گومان ده‌بن و ده‌یگرن و به‌فه‌رمانی نمرود ده‌خرێته ناو ئاگرێكی گه‌وره‌وه كه چی پاش چه‌ند رۆژ له هه‌ڵگیرساندی ئه‌و ئاگره، ئیبراهیم به سڵامه‌تی له ئاور دێته ده‌ره‌وه و دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك و پاش كۆچی دوایی ئیبڕاهیم، ئه‌و ڕوداوه ده‌ماوده‌م بوو به ئه‌فسانه و ئاگریش بوو به جێژنی سه‌ره‌تای به‌هار و نه‌ورۆز كرا و یاده‌كه بوو به سێ یاد: یه‌كه‌م: نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ری ساڵ. دووهه‌م: ئاگر كردنه‌وه به بۆنه‌ی ڕزگاری ئیبراهیم له‌و ئاگره كه نه‌یسووتاند. سێهه‌م: شۆڕشی كاوه له دژی زوحاك، كه له رۆژی نه‌ورۆزدا بووه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه ئیبراهیم نه‌ورۆزی هه‌ڵبژارد بۆ شكاندنی بته‌كان، به‌و جۆره سێ جێژن و زیاتریش، له یه‌ك جێژن‌دا كۆ كرایه‌وه. به‌مجۆره بۆمان روون بۆوه كه نه‌ورۆز ئاگر په‌ره‌ستی نیه، به‌ڵكوو له زه‌رده‌شتی كۆنتره. ماموستای شاعیری كورد« پیره مێرد»ی نه‌مر، له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ده‌یانگوت: « نه‌ورۆز جێژنی ئاگر په‌ره‌ستییه» ده‌یگوت: « ئاگرێ كه خۆمان بیكه‌ینه‌وه و خۆشمان بیكوژێنینه‌وه، ئیتر چۆن ده‌بێ بیپه‌رستین؟» له ڕاستی دا نه‌ورۆز جێژنی ئاگر په‌ره‌ستی نیه، جێژنێكی نه‌ته‌وه‌یی(سه‌ركه‌وتنی شۆرشی كاوه)، جێژنێكی ئایینی(ڕه‌مزی ڕزگار بوونی ئیبراهیم)، جێژنێكی سروشتییه(كۆتایی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و هاتنی وه‌رزی خۆشی و شادی و ژیانه‌وه‌ی سروشته).
فه‌رهه‌نگۆک(لغتنامهی مختصر) ئابووری (ااقتصاد) ئاستێك (دشوار- مکان- مقابل، روبرو) به‌سته‌ڵۆك (زمین- ی‌خ بسته) پێناوه‌دا (به خاطر- راه) چیڕۆك (داستان) دژ (مخالف - برعلیه) ده‌رفه‌ت (فرصت- وقت مناسب) ڕاسته‌وخۆ (مستقیم- رک و صریح) رزگار (رستگار- آزاد و رها) زاڵ (چیره- اشغال) سه‌رنج (دقت) شانازی (افتخار- مباهات) كۆ (جمع) گرینگ (با اهمیت- مهم) گوشار (فشار) گه‌ڕۆك (بسیار رونده،سیار- ماشین، اتومبیل- کوچنشین،کوچنده) لاواز (لاغر) لایه‌ن (نزد- سو، طرف) میژو (تاریخ) نه‌مر (جاوید – کسی که نام نیکش جاودانه باشد) یاسا (قانون)
|
|
+ نوشته شده در
جمعه هجدهم اردیبهشت 1388ساعت 3:39 بعد از ظهر توسط اقبال قادري محمد ناهيد محمدي بشيررستمي |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
|
| نویسندگان |
|
اقبال قادري محمد ناهيد محمدي بشيررستمي اقبال قادری |
|
RSS
|